پایسۆن ‏چییە؟

پایسۆن

پایسۆن زمانێکی پرۆگرامسازیە بە یەکێک لە ئاسانترین زمانەکانی پرۆگرامسازی دادەندرێ وە لە سەردەمی ئێستادا زۆرترین بەکارهێنانەری هەیە بەراورد بە زۆربەی زمانەکانی تر لە پلەی چوارەم دێ لە ڕووی زۆرترین بە کارهێنەرەوە لە پێش زمانەکانی سی شارپ جاڤا سکرێپتە لە رووی زۆرترین بەکارهێنەرەوە وە لە رووی ئاسانیەوە سێیەمە وە فەلسەفەی کارکردنی زمانەکە زیاتر تەرکیز دەکاتە سەر ئاسانی خوێندنەوە و نووسین وە لە رووی کارکردنەوە تەرکیز دەخاتە سەر سپەیس یەکەم دەرکەوتنی زمانەکە دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٠ واتا ٣١ ساڵ پێش ئێستا کە لەلایەن خیدۆ ڤان ڕۆسوم دروستکراوە وە لە ئێستادا رێکخراوێکی بۆ زمانەکە داناوە بۆ بەرەو پێشبردنی زیاتری زمانەکە پاشگری فایلەکانی پایسۆن زیاتر

.py

بەڵام چەندەها جۆری دیکەشی هەیە وەکوو

.pyc, .pyd, .pyo

پایسۆن دەتوانرێت لەو بوارانەی خوارەوە بەکاربێت وە زیاتریش

زیرەکی دەستکرد
بەرنامەی کۆمپوتەر
( بەرنامەی مۆبایل ( ئەندڕۆید
( یاری ڤیدیۆیی ( دوو دووری 
وێبسایت

سەرچاوە : کوردێمی
نووسینی : عەبدلعەزیز رزگار 

#kurdemy
#python
#abdulaziz