چۆن خۆمان بپارێزین لە هاک ؟ دروست کردنی ئەکاونتێکی بێ کێشە

بابەتێکی گرنگ
.
چۆن خۆمان بپارێزین لە هاک ؟ دروست کردنی ئەکاونتێکی بێ کێشە

پێشەکی
لەوانەیە فەیسبووکەکەت شەخسی بێت و لە هاککردن یانیش ترسی سوتانت هەبێ لەم پۆستەدا خوێنەری هەندێ لە خاڵی گرنگ بە کە ئەکاونتەکەت لەدەستیش بدەی بە سووتان بێ یان هاککرابێ بە ڕادەیەکی باش ئەتوانیت بیهێنیتەوە

ئیمەیل یان ژمارە باشترە؟
گەر ئەکاونتەکەت تەنها ژمارەی لەسەرە ئیمەیلیشی بکە سەر وە گەر تەنها ئیمەیلی لەسەرە ژمارەشی بکە سەر هەردووکیان ڕۆلیان هەیە بەڵام ڕۆلی ئیمەیلەکە زیاترە بۆ چی ؟ بڕۆ وێنەکەی تر

ئیمەیڵ
ئیمەیڵ بۆ سەر هەژمارەکەت بە هەموو جۆرێک سوودی زیاترە بۆ هەژمارەکەت بەس با بزانین سوودەکانی چییە؟ بۆ نموونە هەژمارەکەت ئەسووتێ هەر ئەبێ لە ڕێگەی ئیمەیلەکە نامە بنێریت بۆ کۆمپانیا تاوەکو هەژمارەکەت بدەنەوە یان هەژمارەکەت هاکیش بکرێت لە ڕێگەی ئیمەیلەکەتەوە تا ٢٤ سعات ئەتوانیت بیگەڕێنیتەوە بەبێ کێشە بەڵام ژمارە مۆبایلەکەت ئەم کارانە ناکات 

سیکوریتی 
سیکوریتیش ڕۆلێکی زۆر گرنگی هەیە کە بە two-factor ناو براوە واتا کارایی دووەم ئەو بەشەیان لە ڕێگەی ژمارە مۆبایلەکەتەوە چالاکی ئەکەیت گەر بێت و کەسی ئاسایی ئیمەیڵ و پاسۆردەکەشتی لابێ ناتوانێت ئەکاونتەکەت بکاتەوە 

کار کردن و پرسیار و شتەکان
لە سۆشیال میدیاکاندا کە ئەکاونت دروست ئەکەیت داوای شوێنت و ناوی مەکتەب و ناوی کارەکەت و ئەوانە ئەکات گەر جوابی ئەو پرسیارانە بدەیتەوە زۆر باشتر ئەبێ بۆ ئەکاونتەکەت

هەڵە باوەکان
ئێستا زانیمان کە ئەبێت ئیمەیل و ژمارە مۆبایل بکەینە سەر هەژمارەکانمان و سوودەکەشمان زانی با بزانین هەڵە باوەکان چییە کە خەڵکێکی یەکجار زۆر کردوویەتی لە سۆشیال میدیاکاندا

پاسۆرد
چۆنیەتی دانانی پاسۆردێکی بەهێز گەر تۆ پاسۆردێکت داناوە ناوێک و ژمارەیەک بۆ نموونە dana1234 ئەوە زۆر زۆر ئاسان هاک ئەکرێ یانیش گەر پاسۆردەکەت ژمارە مۆبایلەکەتە بۆیە هەوڵبدە پاسۆردەکەت تەنها ژمارە یان تەنها ناو یان ژمارەیەک و ناوێک نەبێت سیمبوولەکانیش تێکەڵ بکە لەگەڵ ناوەکە بۆ نموونە d@n@1#2+3+4 ئیتر بەم شێوازە دایبنێ زۆر باشتر ئەبێ

موالید و وێنە
موالید و وێنەش ڕۆڵێکی گرنگی هەژمارەکەتن با موالیدەکەت دروست بێت و وێنەش ٢ ٣ وێنەی سێلفی خۆتی تیابێ بەبێ سناپ و فلتەر و شت بۆ ئەوەی کە سووتا بە ئاسانی بێتەوە بەڵام کێشەی پاسۆردەکەت وەک باسمان کرد پاسۆردێکی بەهێز و ژمارە مۆبایل و ئیمەیل دابنێ ئینجا وێنەی خۆت دابنێ بەو شێوەی وتم نەکا ئەکاونتەکەت هاک بکرێ و هەرەشەت لێبکرێ وەک ئەوەی وتم وابکە بە ڕادەیەکی زۆر زۆر چاک پارێزراوی و ئەکاونتەکەی سەلامەتە

نووسەر - دانا شێرزاد
سەرچاوە - کوردێمی
#kurd #hawler #dana #facebook #hack