ROM
کورت کراوەی read only memory واتای بیرهوهریهک که تهنها دهخوێنرێتهوه کە هەندێ زانیاری تیایە دەتوانرێ تەنها بخوێنرێنەوە ناتوانرێ دەسکاری بکرێ
Scanner
سکانەر دەتوانرێ بەکاربهێنرێ بۆ گەڕان بەدوای دۆکیۆمێنتێک کە دەکرێ دۆکیۆمێنتەکە ڕسم بێ یان شتی تر و دەتوانێ کۆپیەک لە وێنەکەش دروست بکات
Spam
زاراوەی Spam بە هەرجۆرێکی نەویستراوی گفتوگۆی سەرهێلی دێت بە واتایەکی تر واتە پۆست و ئیمەیڵی نەخوازراو.
Spyware
بەرنامەكانی سیخوڕی بریتییە لەو بەرنامانەی كە شوێنت دەكەونو زانیاری لەبارەت كۆ دەكەنەوە، تەنها جوڵەت لەناو تۆڕی نتو سەردانەكانت بۆ ماڵپەڕەكان چاودێری ناكات بگرە وشە نهێنییەكانت و ژمارەی ماستەر كاردو كریدت كاردەكەیشت دەبات، سپای وێر مەترسیدارترین جۆرەكانی ئەدوێرە، ئەو كەسەی بەرنامەكەی چاندووە دەتوانێت بگاتە تەواوی زانیارییەكانی ناو كۆمپیوترەكەت .
Trojan
بەرنامەیەكی بچوكە خۆی وە فایلێك دەخاتەڕوو كە كاری باش دەكات یان ئابدەیتی كۆمپیوترەكەت دەكات، بەڵام لەگەڵ داگیرساندنی دەستدەكاتە تێكشكاندن یان سیخوڕیكردن . خسڵەتی كاركردنی ئەوەیە كە خۆی گرێنادات بە هیچ فایلو بەرنامەیەك بۆیە كاری خۆی بە بێدەنگی ئەنجام دەدات .
USB
یو ئێس بی کورت کراوەی universal serial bus کە بەکاردێ بۆ کۆنێکت کردنی شتێک بە کۆمپیوتەرەکەت
USB flash drive
زەخیرەیەکی دەرەکیە کاردەکە لە ڕێگەی کۆنێکت کردن بە یو ئێس بی
Virus
پرۆگرامێكی بچوكە بەڵام زۆر كاریگەرە، بەئاسان نادۆزرێتەوە، خێرا بڵاو دەبێتەوە، هەروەها دەتوانیت خۆی بگوازێتەوەو ئەوانی تر تووش بكات .
Wi-Fi
سیستەمی وای فای “WiFi” کە ئێستا بە شێوەیەکی بەربڵاو بۆ شەیرکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بەکاردێت، کورتکراوەی“Wireless Fidelity” یە، بە واتای بڵاوکردنەوەی ئینتەرنێتی وایەرلێس دێت بە کوالێتییەکی بەرز.
Windows
سیستەمێکی کارە بە بەکاردێ بۆ ئاسانکردنی کاری خەڵکی
World Wide Web (WWW)
زاراوەی WWW کورتکراوەی (World Wide Web)ـە و بریتییە لە ناوە هۆستی باو بۆ سیرڤەری وێبەکان و کەسایەتیەک بەناو تیم بێرنەرس لی لە ١ی ٨ی ١٩٩١بە خەڵکی ناساند
Worm
بەرنامەی كۆمپیوتەری سەربەخۆن (واتا لەگەڵ هیچ بەرنامەیەكدا دانابەزن)، لەسەر ئامێری كۆمپیوتەر بە مەبەستی زیان گەیاندن بڵاو دەبنەوەو توانای گواستنەوەیان هەیە لە كۆمپیوتەرێكەوە بۆ كۆمپیوتەرێكی تر
نووسەر :- دانا شێرزاد
سەرچاوە :- کوردێمی
#dana_sherzad
#kurdemy

ئێمە لە سۆشیال میدیا